كۆمپانیایه‌كی نوێی ئه‌مریكی بۆ فڕۆكه‌سازیی مه‌به‌ستیه‌تی فڕۆكه‌یه‌ك دروست بكات كه له توانایدایه پێنج ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگ بفڕێت و، سه‌رنشینانی له ماوه‌ی 90خوله‌ك له له‌نده‌نه‌وه بگه‌یه‌نێته نیویۆرك.
فڕۆكه‌كانی ئه‌م كۆمپانیا نوێیه كه ناوی "Hermeus"ه له توانایدایه به خێرایی 5310 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بفڕێت. ئه‌م خێراییه نزیكه له پێنج ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگ. شه‌پۆلێكی ده‌نگی له هه‌وایه‌كی وشك له پله‌ی گه‌رمای 20 پله‌ی سیلیزی ده‌توانێت 343.2 مه‌تر له چركه‌یه‌كدا ببڕێت، به تێكڕا ده‌گاته 1234 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، تێكڕا خێرایی ده‌نگ ده‌توانێت له ماوه‌ی 3 چركه‌دا یه‌ك كیلۆمه‌تر ببڕێت.
كۆمپانیای "Hermeus" بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات له ماوه‌ی 90 خوله‌ك گه‌شتیاران له نیویۆرك ده‌گه‌یه‌نێته له‌نده‌ن، كۆمپانیاكه باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه له توانایدایه كه په‌ره به‌و ته‌كنه‌لۆجیایه بدات و به‌هیوای ئه‌وه‌ن فڕۆكه‌كانیان له ده‌یه‌ی داهاتوودا بكه‌وێته گه‌ڕ و گه‌شته‌كانیان بكه‌ن.
پارچه‌كانی ئه‌م فڕۆكه‌یه كه له تیتانیۆم دروستكراوه، بۆ فڕینی سوودی له ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م وه‌رگرتووه، كۆمپانیای "Hermeus" هیواداره یه‌كه‌مین فڕینی تاقیكارییه‌كه‌ی خۆی له پێنج ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدات.
له‌م كۆمپانیایه‌دا دوو به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمپانیای "Blue Origin" و كارمه‌ندانی كۆمپانیای "SpaceX" هه‌ن. "Blue Origin" كۆمپانیایه‌كی بواری ئاسمانییه له‌لایه‌ن جێف بیزۆسی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆنه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، كۆمپانیای "SpaceX" له‌لایه‌ن ئیلۆن مه‌سك، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تێسلا به‌ڕێوه ده‌برێت..
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.