له‌كاتی خه‌وتندا كچێك له‌به‌غدای پایته‌ختی عێراق دایك و باوكی خۆی به‌ده‌مانچه كوشت.
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند: كچه‌كه له‌كاتی خه‌ودا به‌ده‌مانچه دایك و باوكی خۆی كوشتووه.
پۆلیس ده‌شڵێت: رووداوی كوشتنه‌كه له‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه دایك و باوكه رێگرییان لهكچهكهیان كردووه كهئامێری موبایل به‌كاربێنێ، چونكه كچه‌كه‌یان بینیوه نامه‌ی دڵداری له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێك گۆڕیوه‌ته‌وه.
وهرگێراِن و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.