شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز بانگھێشتنامه‌ی ئاراسته‌ی سه‌ركرده و كاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی ھاریكاری كه‌نداو و وڵاتی دیكه‌ی عه‌ره‌بی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دوو لووتكه‌دا به‌شداربن كه بڕیاردراوه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر ئاستی كه‌نداو و ناوچه‌ی عه‌ره‌بی له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز رۆژئاوای سعوودیه به‌ڕێوه‌بچن.
ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه بڵاویكرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاشكرای كردووه له میانی دوو لووتكه‌كه‌دا، به‌وردی ھه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و په‌لامارانه ده‌كرێت كه به‌م دواییانه له لایه‌ن میلیشیا حووسییه‌كانه‌وه كرانه سه‌ر چوار كه‌شتی له نزیك ئاوی ھه‌رێمی له ئیمارات و دوو وێستگه‌ی نه‌وت له سعوودیه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه شای سعوودیه په‌رۆشی ئه‌وه‌یه ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه پته‌وتر بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ھاریكاری كه‌نداو و كۆمكاری عه‌ره‌بی خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
تا ئێستا نه‌زاندراوه كام له سه‌ركرده‌كانی كه‌نداو و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له ھه‌ردوو لووتكه‌كه‌دا ئاماده ده‌بن.
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاویكرده‌وه كه به‌رله به‌ستنی دوو لوتكه‌كه، بڕیاره لووتكه‌ی ئیسلامی له شاری مه‌ككه به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.