دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان كاندیدانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوی پێنج كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد و تیایدا هاتووه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان، به‌یان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان به‌پیی بڕگه سیی مادده‌ی چوار له یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان - عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور ژماره یه‌كی ساڵی 2019، ناوی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی كه مه‌رجی یاساییان تێدایه و خۆیان پاڵاوتووه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان - عێراق، ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
یه‌كه‌م: نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی
دووه‌م: ئومێد عەبدولسەلام قادر
سێیه‌م: محەمەد حەمەساڵح عومه‌ر
چواره‌م: ڕێبوار عەزیز مستەفا
پێنجه‌م: هیوا عەبدوڵڵا خدر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.