27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رێككه‌وتی 28ی 4ی 1992، سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی، بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد كه به ناوی یاسای ژماره یه‌كی ساڵی 1992، كه به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردستان – عێراق به‌ناوبانگه .
هه‌رێمی كوردستان له‌وساوه تا ئێستا پێنج خولی هه‌ڵبژاردنی به‌رێكردووه و له ئێستادا به‌ره‌و شه‌شه‌مین خول هه‌نگاو ده‌نێت .
ئه‌و رووداوه مێژووییه بوو به وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی وهاوكات سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان .
هه‌روه‌ها بوو به وەڵامێك بۆ هەموو ئەوانه‌ی کە پێیان وابوو گەلی کوردستان ناتوانێت ئیدارەی خۆی بکات.
به پێچه‌وانه ده‌رچوو كه نه‌ته‌نها كورد توانایه‌كی بێوێنه‌ی له ئیداره‌دانی خۆی هه‌یه، بگره بووه‌ته نموونه‌یه‌ك بۆ پێکەوەژیان و كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاد و دیموکراسی و ئازادیی دەربڕین لە ناوچەیەکه وتا هه‌نووكه‌ش له‌و رێچكه دیموكراتیه‌ی به‌رده‌وامه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.