وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، له درێژه‌ی ئه‌و خولانه‌ی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆ 19/5/2019 له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆڕسێكی تری تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی بۆ كۆمه‌لێك له ئه‌فسه‌رو پله‌دارانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چوو، كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی به‌هره‌مه‌ند له زمانی ئینگلیزی به‌شدارییان تێداكرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه به‌سه‌رپه‌رشتی تیمێكی تایبه‌تی زمانه‌وانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌شی خوله ده‌ره‌كیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی سه‌ربازی ئه‌نجامدرا.
ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌یان رایده‌گه‌یه‌نن كه ساڵانه چه‌ند خولێكی ئاماده‌كاری له‌م جۆره بۆ ده‌ست نیشانكردنی توانستی به‌هره‌مه‌ندانی زمانی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنیان بۆ خوله‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه تایبه‌تن به یه‌كه جیاوازه‌كانی هیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.