لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نن ، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كەچەند فەرمانێكی دەستگیركردنی هەیە.
پۆلیسى سلێمانى رایدهگهێنێت ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 19/5/2019 بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی كە دزی لە هاوڵاتیان كردووە ، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی مادەكانی 453 و 446 و 456 لەیاسای سزادان لەچەند بنكەیەكی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس فەرمانی گرتنی هەیە كە دزی و فێڵی لە هاوڵاتیان كردووە .
راشیدهگهیهنن ، تۆمەتبار ناوی (س، ق) لەدایك بووی 1980 ، لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەسارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوەو بەفەرمانی دادوەر بەندە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.