نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، كار و چالاكییه‌كانی كونسولخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا و باشتر بوونیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، باس له بارودۆخی سیاسیی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش كرد.
تاوتوێ كردنی دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه، دۆخی ئێستای مووسڵ و ده‌وروبه‌ری و ناوچه كێشه له‌سه‌ركان و هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی دوای داعش له بنبڕكردنی بیری توندڕه‌وی و ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان به هه‌ماهه‌نگیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هاوپه‌یمانان و زه‌مینه‌سازیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.