لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ماده‌یه‌كی خاوێنكردنهودا ده‌گرن له تاقیگه‌كان پشكنینی بۆكراوه و ده‌ركه‌وتووه شیاوی به‌كارهێنان نییه.
له‌ئه‌نجامی پشكنینی به‌رده‌وامی كۆگاكان و ئه‌وشوێنانه‌ی كاڵاوشمهكی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (46) كارتۆن ماده‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی راپیدۆدا گیراوه كه‌له پشكنینه كیمیاییه‌كان ده‌رنه‌چووه.
ئه‌و خاوێنكه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه ناوی (راپیدۆ) و یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی سلێمانییه‌وه و دووه‌مجار كۆلێجی كیمیای زانكۆی سلێمانیه‌وه پشكنینی بۆ كراوه و هه‌ردو ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراق دروست نه‌كراوه بۆیه شیاوی به‌كارهێنان نییه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی ئه‌وبڕه خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لیژنه‌ی كۆگاكانی یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و كۆگاو شوێنانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه كاڵاوشمهكی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت تا له‌وه دڵنیابن سه‌لامه‌تی به‌كارهێنان و نه‌فرۆشتنی ئه‌و پێداویستیانه‌ی زیان به هاوڵاتیان و به‌كارهێنه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه - راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تی سلێمانی
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.