رزگار محه‌مه‌د خدر ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی سلێمانی، رایگه‌یاند: جیاواز له سی ساڵی رابردوو ئه‌مساڵ له سنووری پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی ھه‌زار و ٣٠٠ ملم باران باریوه و له چه‌ندین ناوچه‌ی تر گه‌یشتووه زیاتر له ھه‌زار و ٧٠٠ ملم، كاریگه‌ری ئه‌و باران بارینه زۆره‌ش لایه‌نی ئیجابی و سلبی ھه‌بووه له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ، به‌جۆرێك لایه‌نی سلبی ھه‌بووه له‌سه‌ر كه‌رتی دانه‌وێڵه به‌تایبه‌تی و قۆناغی پێگه‌یشتنی دواخستووه و زیانی زۆر به‌ر به‌شێكی ئه‌و زه‌وییانه كه‌وتووه كه گه‌نم و جۆیان تیادا كرابوو ، ئه‌و زه‌وییانه‌ش به‌شێكیان ژێرئاو كه‌وتون و به‌شه‌كه‌ی تریش رووبه‌ڕووی نه‌خۆشی و زیان بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: جگه له زیانه‌كانی سه‌ر دانه‌وێڵه له سه‌وزه و میوه‌ش پێگه‌یشتنی به‌شێكی به‌رھه‌مه‌كانمان دوا كه‌وتووه و به ھۆی باران بارینی زۆر و ره‌شه‌باوه زیانیان پێگه‌یشتووه و به‌شێكی زۆری به‌ره‌كانیان وه‌ریون.
ئه‌و ھه‌روه‌ھا گوتی: نزیكه‌ی ٦٠ ھه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له سنووری پارێزگای سلێمانی ژێرئاو كه‌وتون و به زه‌وییه ژێرئاوهكان ناسراون، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر رشت و جۆرێتی دانه‌وێڵه له ھه‌رێمی كوردستان.
به‌رپرسه‌كه‌ی كشتوكاڵی سلێمانی له ھه‌مانكاتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، باران بارینی زۆری ئه‌مساڵ لایه‌نی ئیجابیشی له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ ھه‌بووه و له قه‌یرانی وشكه ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان رزگاریان بووه، ھه‌روه‌ھا ئه‌مساڵ ده‌شت و كێوه‌كان له‌وه‌ڕگایه‌كی زۆریان ھه‌یه و ده‌توانن سوودی گه‌وره‌یان لێوه‌ر بگرن بۆ ئاژه‌ڵداری.
هه‌روه‌ها وریا عه‌لی جووتیارێكی ده‌شتی شاره‌زووره و به‌شی زۆری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كه‌ی بووه بهژێرئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه، ئه‌و كه له نزیك زه‌وییه‌كه‌ی وه‌ستابوو ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی به‌شی زۆری ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌شتی شاره‌زوور كه نزیكن له ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌وه ئه‌مساڵ به ھۆی زۆری باران بارین و ھه‌ستانی ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌وه ژێر ئاوكهوتوون و زیانی گه‌وره‌یان به جووتیاران گه‌یاندووه، به‌جۆرێك ته‌نھا وریا خۆی ٥٠ دۆنم زه‌وی كه به دانه‌وێڵه چاندبووی ژێرئاو كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.