به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی China Daily، به‌رپرسانی گومركی ویلایه‌تی گوانگدۆنگ له میانی چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا چه‌ندین رووداوی كاری قاچاخچێتیان له‌باره‌ی 67 جۆر ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌می ئاژه‌ڵ ئاشكرا كردووه كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه.
له‌و رووداوانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر حه‌وت تۆن و 746 كیلۆمه‌تر عاجی فیل و چه‌ندین به‌رهه‌می پانگۆلین، داڵ و سه‌مه‌نده‌ری گه‌وره‌دا گیراوه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی گوانگدۆنگ، جۆو جیجون سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه باسی له‌وه كرد كه ویلایه‌تی گوانگدۆنگ یه‌كێكه له‌و ویلایه‌تانه‌ی زۆر به‌توندی رووبه‌ڕووی قاچاخچێتی ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌مانه‌یان بۆته‌وه كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ناوچوون بوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.