لیمۆی ڕه‌ش و وشككراو كه ناسراوه به لیمۆ به‌سڕه یه‌كێكه له‌و پێكهاته خۆراكیانه‌ی له دروستكردنی زۆر خۆراكدا به‌كارده‌هێنرێت به‌تایبه‌ت له ئاماده‌كردنی گۆشت یاخو مریشكدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆنێكی خۆشی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سانێك هه‌ن ئاره‌زووی خواردنی ناكه‌ن و له‌هه‌ر خۆراكێكدا هه‌بێت نایخۆن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لیمۆی ڕه‌ش سوودێكی زۆری هه‌یه و چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشیه و ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزا و ڤیتامینات.
1-لیمۆ به‌سڕه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری دڵ دژی نه‌خۆشیه‌كان، سوڕی خوێن یه‌كده‌خاته‌وه و چالاكی ده‌كات.
2-یارمه‌تی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌كتریا ده‌دات له كرداری هه‌رسدا، سه‌رجه‌م ژه‌هر و میكرۆبه‌كان له به‌شه جیاوازه‌كانی كۆده‌كاته‌وه ده‌یكاته ده‌ره‌وه.
3-پزیشكان ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن له‌دوای منداڵبوون لیمۆ به‌سڕه بخۆن، چونكه بڕێكی زۆر ڤیتامین و مادده‌ی به‌سوودی تێدایه.
4-یه‌كێك له باشترین جۆره‌كانی ڤیتامین و كانزاكان له لیمۆی ڕه‌شدا بوونی ڤیتامین دی و كالسیۆم و پۆتاسیۆم و مادده‌ی ریبوفلافینه، هۆكارێكه بۆ كردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خواردنیان بۆ ناخورێت به‌سووده.
5-لیمۆ به‌سڕه باشترین پارێزه‌ره بۆ گورچیله، به‌هۆی توانایی له ڕێككردنه‌وه‌ی كرداری میزكردن، ده‌توانیت وه‌ك خواردنه‌وه‌یه‌ك بیخۆیته‌وه.
6-سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن ده‌كاته‌وه، به‌ڵام چه‌وری له‌ش ده‌توێنته‌وه به‌هۆی بڕێكی زۆری ڤیتامین و كانزا.
سه‌رچاوه/ دكتۆری ئۆنلاین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.