ماسیۆ توێڵه‌ر، باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ڵێت" پێویسته پارێزگاریی له عێراق بكرێت و له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بپارێزرێت، چونكه نزیكه بڵێسه‌ی ئاگری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌و وڵاته‌وه هه‌ڵگیرسێت.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پۆسته نوێیه‌كه‌ی تیوله‌ر دا وه‌ك باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به رۆژنامه‌وانانی گووت" له‌سه‌رمان پێویسته به‌رده‌وامبین له كاره‌كانمان بۆ پارێزگاریكردن له عێراق و له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بیپارێزین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" عێراق نزیكه ببێته سووته‌مه‌نی بڵێسه‌ی ئاگری جه‌نگی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
تێزانین رۆژی هه‌ینی 17/5/2019، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پۆسته نوێیه‌كه‌ی ماسیۆ تیوله‌ر وه‌ك باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌ربڕی، پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌و پۆسته دیاریی كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.