عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر ئێران وه‌رگرن و سنوورێك بۆ تاران دابنێن و رێگه نه‌ده‌ن چیتر ئێران ئاژاوه له جیهان بنێته‌وه.
راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ رێگریكردن له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له ناوچه‌كه، به‌ڵام بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكیش ئه‌وان ئاماده‌ن.
جوبێر وتیشى" هیوادارین ئێران به عه‌قلانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكات و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی نه‌كاته‌وه، كه دوا رۆژ ئه‌نجامه‌كانی سه‌خت ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.