فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی سنووری دەشتی هێرت و خواکورکیان کرد.
له‌وباره‌یه‌وه بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئێواری دوێنێ فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی تورکیا بەبیانووی هەبوونی بنکە و باره‌گاكانی په‌كه‌كه هەریەک لە گەرووی ناوبور لە سنووری دەشتی هێرت و گوندی کەوەرتیان لە سنووری خواکوڕک بەچڕی بۆردومانکرد.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان ئاماژەی به‌وه‌شكرد، بۆردومانەكه هیچ زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، بەڵام لە نزیگ گوند و ئاواییەکانی لێلکان و بوزینە و گۆڕەشێر بووەته مەترسی بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها له دوای بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش، هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی سوپای توركیا به چڕی ده‌وروبه‌ری چیای دێلیان بۆردومانكردووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.