Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 15:49

شه‌قامی سلێمانى بۆ راپه‌رین به‌ربه‌ست ده‌کرێت

له‌ئاگادارییه‌كدا
کوردستان TV
100%

له‌ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی شه‌قامی سلێمانی بۆ ڕاپه‌ڕین (به‌شێكی سایدی به‌رده‌م شه‌قامی ماجدی مۆڵ به‌ره‌و چوارڕیانی سه‌رچنار) به‌ربه‌ستكراوه‌و لۆدو قه‌ره‌باڵغی دروستبوه‌.


هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا له‌شۆفێران و هاوڵاتیان ده‌كات، هاوكاری تیمه‌كانی شاره‌وانی بكه‌ن، تا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌ كۆتایی دێت.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.