كۆمپانیای گوگڵ چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی سۆفتوێر و هاردوێری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هواوی چینی پچڕاند.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیای گوگڵ دوای ئه‌وه دێت كه به واژووی دۆناڵد تره‌مپ كۆمپانیای هواوی كه‌وته ناو لیستی ره‌شی ئه‌مه‌ریكا و هیچ كۆمپانیایه‌كی ئه‌و وڵاته مافی ئه‌وه‌ی نابێت بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا چینییه‌كه بكات.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیا چینییەکە، بەھۆی وەستاندنی ئەو خزمەتگوزارییانەی گوگڵ، پلەی ستۆر و جیمەیڵ لە دەرەوەی چین ئەپدەیت ناکرێنەوە.
پێشبینی دەکرێت تا ئەو کاتەی ناکۆکییەکانی نێوان ھەردوو وڵات چارەسەر دەبن، کۆمپانیای ھواوی پشت بە خزمەتگوزارییەکانی دیکە ببەستێت تا بەتەواوی کارەکانی ڤێرژنە نوێکانی ڕاپەڕێنێت.
ھواوی گەورەترین کۆمپانیای بواری مۆبایلی چینه و لە 170 وڵات بەرھەمەکانی دەفرۆشێت و نزیكه‌ی 200 ھەزار کارمەندی ھەیە، به پێی زانیارییه‌كانی كۆمپانیاكه‌ش له ساڵی 2018 دا توانیویانه 100 ملیار دۆلار داهات به‌ده‌ست بێنن، ئه‌مه‌ریكا كۆمپانیای هواوی به سیخوڕی كردن بۆ حكوومه‌تی چین تۆمه‌تبار ده‌كات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.