لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، قائیمقامییهتى قهزای ناوهندی سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لەناو عەلوەدا دەست بەسەر برێكی زۆر خورمای عیراقیدا گیرا كە دوای پاكردنەوەی خۆڵو تۆزەكەی خراوەتە ناو قاپی پلاستیكەوە و هیچ ناوێكی لەسەر نییە و بەپێی پشكنینەكان شیاوی خواردن نییە.
راشیدهگهیهنن ، بەپێی راپۆرتی لێژنە هاوبەشەكانمان چەند رۆژیك پێش ئیستا لیژنەی عەلوە لەناو عەلوەی سلێمانی دەستی بەسەر ئەو خورمایەدا گرت كە بڕەكەی (2)تۆن و (750) كیلۆ گرامە و نمونەی نێردراوە بۆ خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و دەركەوتووە شیاوی خواردن نییە، لەسەر داوای خاوەنەكەیشی دووبارە نێردراوەتەوە بۆ پشكنین، بەهەمان شێوە دەركەوتووە شیاوی خواردن نییە و زیانی تەندروستی هەیە. دواتریش بە بڕیاری لیژنە هاوبەشەكان و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆ لەناوبراوە.
ههروهها دهشڵێن ، لیژنەی عەلوە یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەردەوام چاودێری ئەو خۆراك و سەوزە و میوانە دەكات كە دەهێنرێنە ناو عەلوەی سلێمانی و بە بازاڕەكاندا بڵاو دەكرێنەوە. هەر خۆراكێك گومانیان لێكرد كە شیاوی خواردن نیە، دوای رێگرتن لە فرۆشتنی، پشكنینی بۆ دەكرێت و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكە مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.