دوای ئەوەی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپیك ڕایانگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كەمكردنەوەی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت له بۆرسه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی چه‌ند ڕابردوو تۆماركرد .
ئه‌مڕۆ هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه ده‌ستی پێكردو نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی خاوی برێنت به 73 دۆلار‌و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك پۆینت سێ به‌رزبۆوه، كه هاوتایه به 90 سه‌نت.
پێش دوایین مامه‌ڵه‌كانیش نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 73 دۆلار‌و 40 سه‌نت ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاست بوو له 26ی مانگی نیسانه‌وه تاوه‌كو ئێستا.
هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به 63 دۆلار‌و 47 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك پۆینت یه‌ك هه‌ڵكشا، كه هاوتابوو به 71 سه‌نت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زیادبوونی ئاڵۆزییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوته له بۆرسه‌كانی جیهان، هه‌ڕه‌شه‌كانی دوێنێی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش له ئێران ڕۆڵی هه‌بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.