وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بۆ ماوەی 20 ڕۆژ باج لەسەر بەرهەمی شووتی هاوردەکراو بۆ هەرێمی کوردستان لاببات.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا کە بە ژمارە بیست و ههشت سی و سێ له نۆزدهی پێنجی دووههزار و نۆزده دەری کردووە و وێنەیەکی بۆ كوردستان تیڤی نێردراوە، لەبەر گۆڕانکاری کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و کاریگەرییەکانی لەسەر پێگەیشتنی بەروبوومی شووتی بڕیاردرا کە باج لەسەر بەرهەمی شووتی هاوردەکراو هەڵبگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.