به‌هۆی ژهنگكردنی سه‌ری ده‌فره‌كه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنه‌وه‌ی گازیدا ده‌گرێت.
له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوون و پشكنینه‌كانی لیژنه‌ی كۆگای سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان، له كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (50) كێس خواردنه‌وه‌ی گازی له‌جۆری (زمزم)دا گرتووه كه سه‌ری دهفرهكهیان ژه‌نگی كردووه.
به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ژه‌نگ به‌یه‌كێك له‌و مادده داده‌نرێت كه زیانی به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ڕێی خوێنه‌وه به‌رگری له‌ش ناهێڵێت و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و ترسناكه‌كانی لێده‌كرێت.
داوا له هاوڵاتیان و دایكان وباوكان ده‌كه‌ین، به‌وریایی زیاتره‌وه له‌كاتی بازاڕكردندا كاڵاوشمهكهكانیان بكڕن و ئاگاداری ئه‌و خۆراكانه‌بن منداڵه‌كانیان له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن و ده‌یانخۆن، هه‌روه‌ها له هه‌بوونی ماده‌ی خراپ و ماوه به‌سه‌رچوو لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه، ته‌واوی ئه‌و خواردنه‌وه گازییانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت.
له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ردانكردنی سه‌رجه‌م بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان ده‌ستپێكردووه تا له‌روی ته‌ندروستی و كوالێتی و نرخه‌كانه‌وه له‌سه‌لامه‌تی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت دڵنیا بنه‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.