پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە سەدان پارچە ئامێریان بە مەبەستی ئەنجامدانی گزیكردن لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی پۆڵی دوانزەی ئامادەیی پێبووە، هه‌روه‌ها دەستگیرکردنی نزیکەی 60 تۆمەتباری دیکەی لەسەر چەندین تاوانی جیا جیا.
ئەمڕۆ دوو شەممە نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزەكانمان دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە زیاتر لە 300 پارچە ئامێریان پێبووە، كە ئامێری (وۆكی تۆكی) ن و بە ئامێری پچڕانی شەبەكەش تۆڕەكانیان ناپچڕێت.
ئەوەشی خستەڕوو تۆمەتبارەكان ئەو پارچە ئامێرانەیان بە مەبەستی بەكارهێنان بووە بۆ ئەنجامدانی گزیكردن لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی پۆلی دوانزەی ئامادەیی.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد پارچە ئامێرەكان لە كراس دووراوە و تۆمەتبارەكان ژمارەیەك لە ئامێرەكانیان بە 200 بۆ 250 دۆلار فرۆشتووە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، گوتیشی: نزیکەی 60 تۆمەتباری دیکەی لەسەر چەندین تاوانی جیا جیا وەکو ساختەکردنی ساڵیانە و تابلۆی ئۆتۆمبێل و کڕین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلی دزی کە لە خوارووی عێراقەوە هێنراونەتە سلێمانی ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک لەسەر ماددەی هۆشبەر و، داخستنی دوو گازینۆ کە لە مانگی رەمەزان قوماریان تێدا کراوە، راگەیاند.
لای خۆیه‌وه، دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روره‌ده‌ی سلێمانی، له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری بۆ هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه هه‌ماهه‌نگ و هاوكاریانن و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌ره‌سه و ئامێردا گرتووه، گوتیشی: رێكاری پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر و هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی غه‌شكردن بدات رووبه‌ڕووی سزاده‌بێته‌وه.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.