ھادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانێتی فەتح رایدەگەیەنێت، ئەگەر شەڕی نێوان ئێران و ئەمەریكا روویدا، ھەموومان دەسوتێنێت و داواش دەكات، ھەمووان كار بۆ دوورخستنەوەی ئەو شەڕە لە عێراق بكەن.
ھادی عامری، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ئایینی و ئەخلاقی ھەموو لایەكە، كار بۆ دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ بكەن، یەكەمجار لە عێراق و پاشان لە ھەموو ناوچەكە".
عامری، ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەگەر شەڕ روویدا، ئەوا ھەموومان بە ئاگری ئەو شەڕە دەسوتێین".
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا ھادی عامری ئەوەشی خستووەتەڕوو"ھەردوو لایەنی ئێران و ئەمەریكا نایانەوێ شەڕ رووبدات، ئەوەی خوازیاری ئەو شەڕەیە تەنیا ئیسرائیلە".
داواش لە ھەموو لایەنە عێراقییەكان دەكات، كار بكەن بۆ ئەوەی نەبنە سوتماكی شەڕەكە و رێگە لە سەرھەڵدانی بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.