Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:35

ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چوار هێندە زیاد دەکات

پابەندی سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم نابین
کوردستان TV
#11
100%

بیهروز کەمالوەندی، گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چوار هێندە زیاددەکات.

ئاژانسی ته‌نسیمی ئێران له‌زاری به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی، وته‌بێژی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، پابەندی سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم نابن بەپێی رێککەوتنی ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چوار هێندە زیاد دەکەین.

گوتیشی كه‌ ئاستی به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ بۆ چوار هێنده‌ زیادكراوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئاستی پیتاندنه‌كه‌ یان ژماره‌ی كوره‌ ئه‌تۆمییه‌كان زیاد بكات و جۆری یۆرانیۆمه‌كه‌ بگۆڕێت، به‌ڵكو ته‌نها رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زیادكردووه‌ و ده‌ستكاریی رێژه‌ی ئاستی پیتاندنه‌كه‌ی نه‌كردووه‌ كه‌ 3.67ه‌.

ئەو هەوڵەی ئێران لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێرانی لەگەڵ باڵوێزی زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا لە ئێران كۆبووەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی دووەم ئەنجام بدەن.

و: سامان زاهیر

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.