دوای ئه‌وه‌ی ئیسماعیل ئیبراهم به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای زاری كرمانجی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی فه‌یس بووكی خۆی بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی كاتێ مامۆستا به ئه‌ركی ئه‌خڵاقی خۆ هه‌ڵده‌ستێت.
ئه‌م بابه‌ته زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی لێكهوتهوه به‌جۆرێك زۆرێك له‌په‌یج و ئه‌كاونته‌كان و پهرهتایبهتیهكان ئه‌م بابه‌ته‌یان بڵاوكرده‌وه و زۆرترین كۆمێنت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نووسران ، له‌لایه‌كی تر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رواندز سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ئه‌و مامۆستایه كرد كه به‌م كاره هه‌ستابوو .
ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه گرنگیهكهی به‌دیار كه‌وت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی رۆژنامه نووس بابه‌تێكی له‌م جۆره‌ی بڵاونهكردبایهوه ئه‌وا كه‌س پێی نه‌ده‌زانی و به‌بێده‌نگی ده‌مایه‌وه ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كاتێك رۆژنامه‌نووسی به‌ئاگا دێت كارله‌سه‌ر شته جوانه‌كان ده‌كات و ده‌یان خاته به‌رباس ، ئیسماعیل ئیبراهیم وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك و له‌هه‌مان كاتدا كه به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای زاری كرمانجییه بۆراگه‌یاندن و رۆشنبیری له‌شاری سۆران به‌م جۆره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی جوانی مامۆستاێكی شاری رواندز ده‌نووسێت "
له‌م رۆژانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان كات به‌یانییه، كاتژمێر 8 و نیو له ده‌رگای ماڵمان درا، هاوسه‌رم ده‌رگای كردوه، بینی مامۆستا كه‌مال عه‌بدوڵڵا بوو، كه له سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رواندزمامۆستایه.
هاوسه‌رم ده‌رگای كرده‌وه، منیش گوێم له قسه‌كانیان بوو، زۆر په‌له په‌لی پێوه دیار بوو، داوای ناونیشانی ماڵی دوو قوتابی ده‌كرد، گووتی نه‌هاتوونه‌ته ده‌وام و تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌یه.
دایكی قوتابییه‌كان تا نیوه شه‌و به بیانووی مانگی ره‌مه‌زان تاوهكودوای پارشیو نه‌خه‌وتبوو، بۆیه خه‌به‌ری نه‌بوبوه‌وه و منداڵه‌كانیش نه‌چووبوونه قوتابخانه، له‌كاتێكدا كاتی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی ساڵه.
ئه‌و مامۆستا به‌رێزه كاتێ ده‌بینێت ئه‌و قوتابییانه نه‌هاتوونه‌ته قوتابخانه و ئه‌زموونه‌كانیش گرنگ و یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ن، به‌په‌له دێته گه‌ڕه‌ك و به‌دوای ماڵی قوتابییه‌كان ده‌گه‌رێت. تا دواجار ماڵی قوتابییه‌كانی دۆزییه‌وه.ئه‌مه ئه‌ركی ئه‌خڵاقی مامۆستایه، كه پێویسته رێزی لێ بگیرێت.
ئیسماعیل ئیبراهیم له‌كۆتایی نووسینه‌كه‌ی ده‌ڵێت" له جیاتی دایك و باوكی ئه‌و قوتابیانه كه له قوڵای خه‌و دابوون، زۆر زۆر سوپاس مامۆستا كه‌مال عهبدوڵڵاَ نموونه‌ت زۆر بێت.
له‌رێگای ئه‌م بابه‌ته‌وه بۆمان روونده‌بێته‌وه چه‌ند گرنگه كاتێك تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌ت بكه‌ن و ئه‌ركی ئه‌خڵاقی خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن ، گهروانهبایه ئه‌م مامۆستایه چ كارێكی به‌وه‌یه بچێت به‌دوای ماڵی قوتابییان دابگهرێت و له‌خه‌ویان هه‌ڵبستێنێت و بیان هێنێته تاقیكردنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تییه وا ده‌كات به‌شێك له‌مرۆڤه‌كان به‌م ئه‌ركه هه‌ڵبستن كه نموونه‌یان زۆر كه‌مه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.
سه‌رچاوه/ به‌زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.