مرۆڤناسێكی ئه‌مریكی له توێژینه‌وه‌یه‌كدا هه‌ندێك زانیاریی ئاشكرا كردووه و به ئێمه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه خه‌ڵكانێك بوونیان هه‌یه كه وه‌ك ماسییه‌كان زیاتر له ژێر ئاودا ده‌ژین.
جێمز مورگان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا وانه‌ی وێنه‌گرتن ده‌ڵێته‌وه، ئه‌و زانایه‌كی مرۆڤناسه، پیشه‌كه‌ی ئه‌وی گه‌یاندووه‌ته چیرۆكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك ماسییه‌كان له ژێر ئاودا بژێوی ژیانی خۆیان دابین ده‌كه‌ن.
كاتێك مورگان ده‌زانێت ئه‌م كه‌سانه له كاره‌ساتی سۆنامییهكهی ساڵی 2004 ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ڕزگاریان بووه و هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتووه، سه‌رسام بووه و سه‌ردانه‌كه‌ی به‌م هۆیه‌وه ده‌ستپێكردووه.
هۆزی باجائۆ، ئه‌وانه به‌وه ناسراون كه چه‌ندین سه‌ده ده‌بێت له زه‌ریاكان و له وڵاتانی وه‌ك فیلیپین، مالیزیا و ئه‌ندونیزیا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن. ژیانی ئه‌وان له سه‌ر ئه‌و به‌له‌مه ده‌ستكردانه‌یه كه به لیبا ناوی ده‌ركردووه، له‌م به‌له‌مانه ئه‌وه‌ی كه بۆ ژیانێكی سه‌ره‌تایی پێویست بێت بوونی هه‌یه.
ئه‌م خه‌ڵكه ته‌نیا بۆ كڕینی پێداویستییه‌كان یان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كان و ڕاو ده‌چنه وشكانی. خانووه‌كانی هۆزی باجائۆ له نێو دوورگه‌كان نییه، به‌ڵكوو به ته‌واوی له ناوه‌ڕاستی ئاودایه.
مه‌له‌كردن له قووڵایی ئاودا به پیشه‌ی ڕۆژانه‌ی ئه‌وان داده‌نرێت، ئه‌وان خاوه‌ن توانا و كارامه‌یی ڕاده‌به‌ده‌رن. مانه‌وه له ژێر ئاودا وایكردووه كه زۆربه‌یان تووشی نه‌خۆشییه‌كانی بیستن ببن.
ئه‌وان له ڕێگای ڕاوه ماسی و فرۆشتنی، بژێوی ژیانی خۆیان دابین ده‌كه‌ن.
به‌ڵام وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان، باجائۆش به‌ره به‌ره كه‌لتور و داب و نه‌ریتی خۆی له ده‌ست ده‌دات و ناچار به ژیانی وشكانی ده‌كرێن، ئه‌وان هه‌ندێك جار بوونه‌ته كێشه بۆ حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌ش، له به‌ر ئه‌وه‌ی كه به به‌له‌مه‌كانیان هه‌ندێك جار سنوره ئاوییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه ده‌به‌زێنن.
مورگان پاش وێنه‌گرتنی باجائۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی، هه‌وڵ ده‌دات تایبه‌تمه‌ندی زیاتری ئه‌م كه‌سانه بخاته‌ڕوو، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت بازرگانی به ماسییه زیندووه‌كانه‌وه هێنده‌ش بێ زیان نییه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.