وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یوسف گۆران رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆكانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌توانن به‌شداربن له تاقیكردنه‌وه‌ی ستانداردی (Education First).
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاویكرده‌وه كه یوسف گۆران له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ ستافی وه‌زاره‌تدا رایگه‌یاند "ئه‌م پرۆسه‌یه له رێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی ئه‌نجام ده‌درێت كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی (Education first) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش بێ به‌رامبه‌ره و له رێگه‌ی ئۆنلاین و له‌ناو زانكۆكانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت".
له‌باره‌ی گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له زانكۆكانی كوردستان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گوتی: "له‌مڕۆ به‌دواوه ھه‌رێمی كوردستان ده‌چێته سه‌ر نه‌خشه‌ی ھه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی به‌شداریكردنی مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆكانی كوردستانه له‌و تاقیكردنه‌وه ستاندارده، به‌و پێیه‌ی زمانی ئینگلیزی زمانی زانست و بزنس و زمانی گه‌یشتنه به سه‌رچاوه زانستییه ئاست به‌رزه‌كان و زمانی په‌یوه‌ندی و ھه‌ماھه‌نگییه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌كادیمی نێوده‌وڵه‌تی، ھه‌روه‌ك زمانی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستییه.
یوسف گۆران راشیگه‌یاندووه "به‌شداریكردن له‌م پرۆسه‌یه‌دا وه‌ك تاقیكردنه‌وه سه‌یر نه‌كه‌ین، ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوون له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا نییه به‌ڵكو ئه‌م پرۆسه‌یه ھاوكارمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانی پرۆسه‌ی خوێندن و فێركردنی زمانی ئینگلیزی تێبگه‌ین و ھاوكارمان ده‌بێت بۆ دانانی ستراتیجییه‌تی نیشتمانی بۆ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی توانستی زمانی ئینگلیزی و چه‌سپاندنی وه‌ك زمانی دووه‌م له‌نێو دام وده‌زگاكانی خوێندنی باڵا.
دامه‌زراوه‌ی (Education First) یه‌كێكه له دامه‌زراوه زانستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سه‌رپه‌رشتی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌كات و له ماوه‌ی ٥٠ ساڵی ئه‌زموونی كاركردنیاندا گرنگی به فێربوون و راھێنانی زمانی ئینگلیزی ده‌دات و خاوه‌نی راپۆرتی به‌ناوبانگن، (English Proficiency Index) ساڵانه له رێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ستانداردی زمانی ئینگلیزییه‌وه ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی زیاتر له (٨٠) وڵاتی دونیا ھه‌ڵده‌سه‌نگێنن و دواتر داتاكانی توانستی زمانی ئینگلیزی ده‌به‌ستنه‌وه به ئاماژه‌كانی گه‌شه‌كردنی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.