كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران نووسینگه‌یه‌كی له به‌غدا كردووه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئاستی خۆجێی و نێوده‌وڵه‌تی دڵنیایی داوه‌ته رای گشتی له‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كه، ھیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و سزایانه‌وه نییه كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی.
ھاوكات كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران نووسینگه‌یه‌كی له به‌غدا، نیشانه‌ی پرسیاری لای شاره‌زایانی بواری نه‌وت دروستكردووه، به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا كه سزاكانی ئه‌مریكا له بواری ھه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌سه‌ر تاران‌دا چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له دووی ئه‌م مانگه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا چووه واری جێبه‌جێكردنه‌وه كه رێگه به ھیچ وڵاتێك نادات نه‌وت له ئێران بكرێت له‌نێویاندا ئه‌و ھه‌شت وڵاته‌ی كه پێشتر به‌خشرابوون.
به ئامانجی ھاوكاریكردن له بواری پیشه‌سازی نه‌وتدا له چواری ئه‌م مانگه‌دا، كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران نووسینگه‌یه‌كی له به‌غدا كرده‌وه.
لهمبارهبهوه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، عه‌سام جیھاد رایگه‌یاند "كردنه‌وه‌ی نووسینگه له لایه‌ن كۆمپانیا جیھانییه‌كان له به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌و پڕۆژانه‌وه ھه‌یه كه له عێراق جێبه‌جێی ده‌كه‌ن".
عاسم جیھان گوتیشی: "كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا، چین، كۆریا، ئه‌مریكا كه له بواری نه‌وتدا كارده‌كه‌ن، نووسینگه‌یان له به‌غدا ھه‌یه ئه‌ویش به ئامانجی زیادكردنی ھاوكاریییهكانی نێوانمان".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شی گوت "كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران له به‌غدا، ھیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و سزایانه‌وه نییه كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی".
لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ھومام عه‌لی پشتڕاستیكرده‌وه كه كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران له به‌غدا یاساییه.
ھومام عه‌لی گوتی: "به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له نێوان ھه‌ردوو وڵات‌دا له بواری نه‌وت و وزه‌دا واژووكراوه، رێگه به كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران ده‌درێت نووسینگه‌ی خۆی له عێراق بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت له بواری ھاورده‌كردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران‌دا ھه‌یه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.