Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:30

ئێران: ئەمەریکا یارییەکی زۆر زۆر ترسناک دەکات

دانوستان لەگەڵ ترەمپ ناكەین
کوردستان TV
#11
100%


وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند وڵاتەکەی دانوستاندن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ناکات تاوەکو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رێز لە تاران نەگرێت.

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، وڵاتەکەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا ناکات تاوەکو واشنتن رێز لە بنەماکانی رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەگرێت.

لەبارەی جوڵاندنی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زەریف هۆشداریدا و گوتی، بە رەوانەكردنی هێز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ویلایەتە یەكگرتووەكان یاریەكی زۆر زۆر ترسناکە.

هاوكات لەبارەی رەوانەكردنی كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن و موشەك و فڕۆكەی جەنگی، زەریف رەخنەی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان گرت و رایگەیاند، بوونی ئەو ژمارە زۆرەی هێز لە ناوچەیەكی بچووكدا خۆی لە خۆیدا مەترسیدارە و رووداو دروستدەكات.

ئەم لێدوانەی وەزیری درەوەی ئێران لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپی سەرەکی ئەمەریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی، ئەگەر ئێران شەڕی دەوێت، ئەوا ئێران بە فەرمی کۆتایی دێت.

و: سامان زاهیر

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.