پێنج هه‌زار كامێرای چاودێری له شه‌قام و رێگه و كۆلانه‌كان داده‌نرێن ، ئێستاش پڕۆژه‌كه چۆته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هاوشانی پایته‌ختی وڵاتان، له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیش، پێنج هه‌زار كامێرای چاودێری له شه‌قام و رێگه و كۆلانه‌كان داده‌نرێن .
پڕۆژه‌كه ده‌ستیپێكردووه و بڕیاره له‌ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵ ته‌واو بێت.
له‌وباره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به كوردستان تیڤی راگه‌یاند پێش شه‌ڕی داعش پلانی جێگیركردنی كامێرای چاودێری له هه‌ولێر دانرابوو، به‌ڵام به هۆكاری شه‌ڕی داعش نه‌توانرا زوو جێبه‌جێ بكرێت، ئێستاش پڕۆژه‌كه چۆته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له زۆربه‌ی شه‌قامه گشتیه‌كان ته‌وه‌ری كامێری چاودێری لێ ده‌به‌سترێته‌وه دانراوه.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.