به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری به تۆمه‌تی دزی كردن له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شارۆچكه‌ی حاجیاوای سه‌ر به قه‌زای ڕانیه ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵده‌رێك سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی ماكۆكی كرد له ناحیه‌ی حاجیاوا و ڕایگه‌یاند كه دزی له مزگه‌وتی گۆرستانی گشتی حاجیاوا كراوه ده‌رگاكانی مزگه‌وته‌كه و هه‌ندێك كهلو په‌لی ئاسنی مزگه‌وته‌كه لێكراوه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ده‌ست به‌جێ ڕێكاری یاسایی گیرایه به‌ر و مه‌له‌فی لێكۆڵنه‌وه كرایه‌وه و بڕیاری دادوه‌ر به‌ده‌ستهات بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: دوای هه‌وڵدان و به‌دواداچوون له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی ماكۆك دوو كه‌س ده‌ست گیركران كه هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه و له ڕه‌گه‌زی نێرن و دانیشتووی ناحیه‌ی حاجیاوان، له به‌رده‌می پۆلیس و دادگا دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یان كه هه‌ستاون به لێكردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی مزگه‌وتی گشتی گۆڕستانی حاجیاوا هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی ئاسنیان بردووه و دواتر به ئاسنه‌واڵه فرۆشتویانه.
هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه به بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 444 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.