له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، له دیوانی وه‌زاره‌ت ، لیوا روکن باسل محه‌مه‌د جێگری سەرۆکی ئەرکان پێشوازی له تیمێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له كوردستان، كرد.
رایده‌گه‌یه‌نن كه كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به باسكردن له رۆڵی كچان وئافره‌تان له‌ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا ، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی چۆنێتی و راده‌ی به‌شداری و ئاماده‌یی ئافره‌تان له ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كاندا كرد
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بۆچوون و پێشنیازی جیاجیا خستووه‌ته ڕوو به‌و مه‌به‌سته‌ی له ئاینده‌دا رۆڵی ئافره‌تان له ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و له بواره سه‌ربازییه‌كاندا پێشبخرێ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بایه‌خی زیاتر به‌م بواره بدات.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.