ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٥/٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هەولێر کرد.
لەدیدارێکدا دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا. هەروەها تیشکخرایە سەر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه. هەر لەو کۆبوونەوەیە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان بەغدا و هەولێر به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه خرایە بەرباس.
لەلای خۆیەوە كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هەولێر پشتگیری وڵاتەکەی بۆ بەرنامەی چاکسازی هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و سەقامگیری ناوچەکە دووپاتکردەوە.
دۆخی ئێستای ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و هه‌ماهه‌نگیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هاوپه‌یمانان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.