هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دوانزە فەرمانی گرتنی هەیەو لەچەند بنكەیەكی پۆلیس داواكراوە .
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى رایدهگهێنێت ، كههێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر تۆمەتبارێكی هەڵاتوو دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد توانرا ئەمڕۆ چوارشهممه 22 ى 5 ى 2019 تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەكانی 452 ، 453 ، 456 لەیاسای سزادانی عیراقی بە جۆرێك كە :
شەش فەرمانی گرتنی هەبووە لە شاری هەولێر و قەزای شەقڵاوە .
پێنج فەرمانی گرتنی هەبووە لە چەند بنكەیەك لەشاری سلێمانی .
یەك فەرمانی گرتنی هەبووە لە قەزای كۆیە .
راشیدهگهیهنن ، كه تۆمەتبار ( أ ، ن ، ف ) كە لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە هەستاوە بەفێڵكرد لەهاوڵاتیان و بەفێڵ پارەی لەژمارەیەك هاوڵاتی سەندووەو هەڵاتووە.
پۆلیس داوا لەهاوڵاتیان دەكات هەركەسێك سكاڵای هەیە لە سەر تۆمەتبار دەتوانێت سكاڵاكەی لەنزیكترین بنكە لەشوێنی نیشتەجێبونیەوە تۆمار بكات.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.