كوڕێكی گه‌نجی خه‌ڵكی شاری سنه، له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به په‌ت خۆی هه‌ڵواسی و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به پێی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، دوێنێ سێشه‌ممه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ به ناوی " ئارمان ڕه‌حمانی" له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به پێی زانیارییه‌كان ئارمان به هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه تووشی گرفتی ده‌روونی بووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
شایه‌نی باسه ناوبراو ماوه‌ی 4 ساڵ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیاوه و دوای ساڵێك له گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی سنه تووشی گرفتی ده‌روونی بووه و دوێنێ سێشه‌ممه‌ش كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.