لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چاودێری بازاڕ له‌ڕوی نرخ و كوالێتی كاڵاوشمەكەكان ده‌كات، نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی له لیژنه‌كان ده‌ڵێت؛ سه‌رپێچیكارانی گرانفرۆشی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
سالار مسته‌فا، نوێنەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند؛ لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌ڕێی نوێنه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی، رێگری له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاڵاوشمه‌كه‌كان و گرانفرۆشی ده‌كات و هه‌رشوێنێك سه‌رپێچی بكات رێكاریی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
ده‌رباره‌ی دیاریكردنی نرخی كاڵاوشمه‌ك له‌مانگی ره‌مه‌زاندا وتی؛ نرخی مانگەكانی پێشوو كراوە بەبنەمای دیاریكردنی نرخ لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، نرخەكانی هەریەك لە خواردەمەنیەكان وشەكە و گۆشت و چەرەسات و شیرینی و كاڵا‌و شمەكەكانی تر لەو مانگانەی پێشودا چۆن بووە، پێویستە لە مانگی رەمەزانیشدا هەمان نرخی بێت.
وتیشی: هەر دوكان و بازرگانێك زانیاری سەركاڵاوشمەكەكان بگۆڕێت، دەستكاری لیبڵەكانیان بكات و ناوی كاڵایەك بگۆڕێت بۆ كاڵایەكی تری بەناوبانگ، فێڵی بازرگانیە و لە دادگا پەڕاوی یاسایی بۆ دەكرێتەوە.
نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان داواله هاوڵاتیان ده‌كات، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی، گرانفرۆشی و گۆڕێنی لیبڵی كاڵاوشمه‌كه‌كان له‌ڕێێ ژماره (07708677777) یاخود لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.