Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 14:44

پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ دەستگیرکردنی باندێکی مافیایی عێراقی دەستپێکرد

ماددەی هۆشبەر، چەكی نایاسایی و ساختەكاری لە بەڵگەنامە و ناسنامە، تێوەگلاون
کوردستان TV
100%


پۆلیسی ئەڵمانیا، لە 11 شاری ویلایەتی باكووری راین – وێستڤالیای رۆژئاوای ئەو وڵاتە، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ دەستگیركردنی باندێكی مافیایی عێراقی دەستپێكردووە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویكردووەتەوە، ئەندامانی باندە مافیاییەكە، كە لە بازرگانیكردن بە مرۆڤ، ماددەی هۆشبەر، چەكی نایاسایی و ساختەكاری لە بەڵگەنامە و ناسنامە، تێوەگلاون.

له‌ پرۆسەیه‌كی گەڕان و پشکنینی هێزه‌ ئه‌منیه‌كه‌كانی ئه‌ڵمانیا  بۆ دەستگیرکردنی 34 کەسە، کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ، ماددە هۆشبەرەکان و چەک و ساختەکرخنی ناسنامە و بەگەنامە فەرمییەکان.

هەروەک پۆلیسی ئەڵمانی رایگەیاندووە، ئەو 34 کەسە هاووڵاتیی عێراقین و لەو وڵاتە دەژین.

پ: سامان زاهیر

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.