ژمارەیەك كه‌سی نەناسراو لەنێوان خورماتوو - كەركوكدا ئاگر لە گەنمی جوتیارە كوردەكان بەردەدەن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی شەوی رابردوو ژمارەیەك كه‌سی نەناسراو لە گوندی ئەلبوسەباح كە دەكەوێتە نێوان ناوچەی حەفتەغار و قەزای دوزخورماتوەوە، ئاگریان لە دانەوێڵەی جوتیارە كوردەكانی گوندەكە بەرداوە و بەهۆیەوە نزیكەی سه‌رووی 70 دۆنم زەوی بەگەنم داچێندراوی جوتیاران سوتاوە.
شایه‌نی باسه هیچ یەكێك لە دەزگا ئەمنیەكانی سنورەكە و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بەهانای خەڵكی سنورەكەوە نەڕۆشتون بۆ ئەوەی ئاگرەكە كونترۆڵ بكرێت و ئاگركه بكوژێنه‌وه.
چەند رۆژێک لەمەوپێش لەلایەن چەند کەسێکەوە ئاگر له گه‌نم و جۆی جوتیاران له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم به‌رده‌درێت و سه‌دان دۆنم زه‌وی ده‌سوتێندرێت.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.