Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 19:05

ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانى گرفتى کەم ئاوى کۆبووه‌وه‌

روونکردنەوەیی پێویستیان خستەڕوو
کوردستان TV
#7
100%


بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پرس و گرفتی ئاوی خواردنەوه‌، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆبونەوەیەکی ئەنجام دا.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر كۆبووه‌وه‌ و ڕێکار و پلانەکان بۆ رێگریکردن لە دروستبوونى کێشەى کەم ئاوى تاوتوێكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەک لە بەرێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەرانی ئاوی هەولێرو دەوروبەری شاری هەولێر و کۆیە و سۆران ئامادە بوون و تیایدا روونکردنەوەیی پێویستیان لە بارەی کێشەو گرفتەکانی ئاو و هه‌روه‌ها پلان و بەرنامەكانی تایبه‌ت به‌م كه‌رته‌ خستەڕوو.

تاوتوێێ ئەو پلانانە كرا کە بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانى گرفتى کەم ئاوى لە وەرزى هاوینى ئەمساڵ.

پ: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.