Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:32

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان بەرەو ئیمڕاڵی بەڕێکەوتن

پێشتر بڕیاری گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان هه‌لگیراوه‌
کوردستان TV
100%

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ دیداری ناوبراو بەرەو ئیمڕاڵی بەڕێکەوتن.

بەپێی ئاژانسی "فورات نیوز"، ئەمڕۆ چوارشەممە هەریەکە لە پارێزەران ڕەزان ساریجا و نەورۆز ئویسال بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەرەو دورگەی ئیمڕاڵی بەرێکەوتن.

16ی ئەم مانگە، عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، بڕیاری گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەگەڵ پارێزەرەکانی هەڵگیرا، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا یاسای چاوپێكەوتنی ئۆجەلان لەگەڵ پارێزەرەكانی گۆڕانكاری تێداكرا.

وەزیری دادی تورکیا رونیکردەوە، "سەڕەڕای ئەوەی بڕیارەكە هەڵگیراوە، بەڵام سنور و چوارچێوەی چاوپێكەوتنەكان بە شێوەیەكی ورد لە لایەن یاساوە رێكخراوە".

حکومەتی تورکیا لە 27ی تەموزی ساڵی 2011ەوە رێگەیان بە پارێزەرەکانی ئۆجەلان نەداوە سەردانی دورگەی ئیمراڵی بکەن، تا پێش ئەو بڕیارەی وەزیری دادی توركیاش زیاتر لە 789 جار، داواکاری بینینی ئۆجەلان رەتکراوەتەوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.