مێوژ به‌ھۆی له خۆگرتنی رێژه‌یه‌كی زۆر له كانزا و ڤیتامین به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆر له نه‌خۆشییه‌كان و زیادكردنی ھێز و به‌رگری له‌شی مرۆڤ.
سووده‌كانی مێوژ و شه‌ربه‌تی مێوژ:
یه‌كه‌م: دڵ به‌هێز ده‌كات، كۆنتڕۆڵی په‌ستانی خوێن ده‌كات و چاره‌سه‌ره بۆ كه‌مخوێنی.
دووه‌م: به‌سووده بۆ ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رئێشه و رۆماتیزم و ئاسنیان هه‌یه، چاره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی مه‌لاریاش ده‌كات.
سێیه‌م: توانای ھه‌یه شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن نه‌ھێڵێت.
چواره‌م: چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیی ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان.
پێنجه‌م: به‌سووده بۆ پێدانی ھێز و گه‌شه‌كردنی منداڵ و ته‌ندروستی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی گشتی.
شه‌شه‌م: له به‌ھێزكردنی ددان و چاو و ئێسكه‌كان رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه.
حه‌وته‌م: بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش و سووتاندنی كالۆری له‌ش به‌سووده.
هه‌شته‌م: به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كۆڵۆن و ریخۆڵه‌كان.
نۆیه‌م: چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات.
ده‌یه‌م: میزه‌ڕۆ پاك ده‌كاته‌وه له پاشماوه‌ی هه‌وكردن و ره‌مل.
یازده‌یه‌م: به‌سووده بۆ ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌وكردنی سنگیان هه‌یه.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.