به‌رپرسانی واشنتۆن ڕایانگه‌یاند: كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی تاوتوێكردن و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانێكن بۆ ناردنی پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوای به‌رده‌وامی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
پاتریك شاناهان هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و جموجۆڵه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ئاراسته‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر ئێران نییه، به‌ڵكو بۆ به‌رگریكردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.