Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 07:18

ترێزا مه‌ی ده‌ست له‌ پۆسته‌که‌ی ده‌کێشێته‌وه‌

به‌پێی ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا
ترێزا مه‌ی ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ترێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نێت. 

به‌پێی ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ گراهام برادی سه‌رۆكی لێژنه‌ی كۆمارییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه‌ به‌ لێژنه‌ی ساڵی 1992 ناسراوه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ جاری دووه‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا پلانی ده‌رچوونی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌تكرده‌وه‌. 

چونكه‌ گرنگترین لێدوانه‌كانی ترێزا مه‌ی دانانی واده‌یه‌كی دیاریكراوبوو بۆ ده‌نگدان له‌ په‌رله‌مان له‌پێناو ده‌رچوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ داهاتوودا. 

هه‌روه‌ها مه‌ی خوازیاربوو كه‌ په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا پشتگیری له‌ پلانه‌كانی بكه‌ن له‌ پێناو بریكزت و هه‌روه‌ها ڕزگاربوونی وڵاته‌كه‌ی له‌ قه‌یرانی ئابووری.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.