Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 18:50

به‌وێنه‌ .. وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: کۆمه‌ڵێک ته‌قه‌مه‌نی به‌سه‌رچوو له‌ناوبران

بە هاتنی وەرزی گەرما مەترسی تەقینیان هەبووه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و تیمێكی هه‌نده‌سه‌ی زێره‌ڤانیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبردرا، كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووبوو.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، ته‌قه‌مه‌نیه‌‌كان بریتی بوون له‌ هه‌زاران گولـله‌  هاوەنی 81 ملم كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی داعش دا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ وه‌ك هاوكاری درابوون به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ، به‌ڵام ئێستا دوای پشكنینی هه‌موو ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ ده‌ركه‌وت كۆن بوونه‌و به‌ كه‌ڵكی به‌كارهێنان نه‌ماون و مانه‌وه‌یان له‌ كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا مه‌ترسیداره‌و پێویسته‌ له‌‌ناوببردرێن

 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌شڵێن  به‌ ئاگاداری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و له‌ رێگه‌ی تیمێكی هه‌نده‌سی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیه‌وه‌  به‌شێك له‌و‌ ته‌قه‌مه‌نیه‌ به‌سه‌رچووانه‌ی له‌ناوبردن و له‌ كاتێكی تردا ئه‌وانه‌ی ماون، كه‌ ژماره‌یه‌ك ته‌قه‌مه‌نی دیكه و چه‌كی كۆن و له‌كاركه‌وتوون و‌ له‌ شه‌ڕی داعشدا له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو‌، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ شوێنی تایبه‌ت و به‌ شێوازی زانستی له‌ناو ده‌بردرێن.

لیوا حوسێن بلانی فەرماندەی هەندەسەی سه‌ربازیی هێزه‌كانی زێرەڤانی  رایده‌گه‌ێنێت،  ژمارەیەک گولـله‌ هاوەنی به‌سه‌رچوومان له‌ناوبردن كه‌ لە مەشجەبەکانی هێزی پێشمەرگە هەڵگیرابوون و بە هاتنی وەرزی گەرما مەترسی تەقینیان هەبوو، دوای ئەوەی کە فەرمانمان بۆ هات لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەزامەندی فەرماندەی زێرەڤانی و دوای سەیرکردنیان له‌لایه‌ن هاوپەیمانان و دڵنیابوون لەوەی کە ئەو هاوکاریانە بە کەڵکی بەکارهێنان نه‌ماون و لەسەر رەزامەندی ئەوان‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت لە وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی فەرماندەیی هەندەسەی زێرەڤانیەوە له‌ناوبران.

111

1

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.