ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 23 ى 5 ى 2019 ، لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى راپه‌رین رایدهگهێنێت ، دوای سکاڵای هاوڵاتیێکی دانیشتوی شاری ڕانیە کە تۆماری کردبوو لە بنکەی پۆلیس لە دژی کەسێک کە بڕێک پارەی بەشێوەی فێل لێکردن و قۆڵ بڕین لێ سەندووە ، مەلەفی لێکۆڵینەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕانیە ڕێکخرا و بڕیاری دادوەر بەدەستهات بۆ دۆ زینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.
راشیدهگهیهنن ، دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری و سود وەرگرتن لە کامێڕاکانی چاودێری کردن، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕانیەوە تۆمەتباری سەرەکی دۆزرایەوە و دەستگیرکرا.
پۆلیس ده‌شڵێت ، لەکاتی لێکۆڵینەوە دانی ناوە بەتاوانەکەی کە بەشێوەی فێڵ لێکردن و قۆڵ بڕین بڕێک پارەی لە سکاڵاکار سەندووە.
لهكۆتادا پۆلیسى راپه‌رین رایدهگهێنێت ، تۆمەتبار(ک ، ڤ) تەمەن46 ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتووی شاری کەرکوک بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادده‌ی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە له کێشەکەش بەردەوامە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.