به هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر سێوی زه‌رد له‌ناوده‌به‌ن.
له لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له دوو قاتعی عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (26) تۆن سێوی زه‌رددا ده‌گرن كه‌به‌هۆی خراپ عه‌مبار كردنیه‌وه خراپ بووه شیاوی خواردن نییه.
سێوه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه، خاوه‌نه‌كانیان به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست عه‌مباریان كردوون و ساردكه‌ره‌وه‌یان به‌كارنه‌هێناوه، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه سێوه‌كان تهپیوون و بۆنیان ناخۆش و خراپ بوون، له‌به‌ر ئه‌وه شیاوی خواردن نین.
به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی سێوه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
لیژنه‌ی عه‌لوه یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كهلهبهرهبهیانێكی زووه‌وه سه‌ردانی عه‌لوه و سه‌رجه‌م قاتعه‌كانی ده‌كات تا له‌جۆری ئه‌و سه‌وزه ومیوانهی ده‌هێنرێت و به‌دوكانداره‌كان ده‌فرۆشرێت دڵنیا بێته‌وه، له‌هه‌بونی سه‌رپێچی و خۆراكه ماده‌ی خراپ، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.