ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 23 ى 5 ى 2019 ، له‌هه‌ریه‌ك لهوڵاـانى به‌ریتانیا ، هۆڵه‌ندا هاوڵاتیان به‌شدارییان له یه‌که‌م رۆژی هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا چوونه سه‌ر سهندوقهكانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانیان له‌په‌رله‌مانى ئه‌وروپا
خالید عه‌لی په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، رۆژى شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له‌وڵاتی ئه‌لمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پارته سه‌ره‌کیه‌کانیش کێبرکی ده‌که‌ن بو زیادکردنی نوێنه‌ره‌کان له په‌رله‌مان هه‌ر یه‌که له پارتی کریستیان دیموکراتی یه‌کگرتو پارتی سۆسیال دیموکراته‌کانی ئه‌ڵمانیا که 2 پارتی سه‌ره‌کی ئه‌لمانیان لهكێبركێدان
زیاتر له 400 ملیۆن هاوڵاتی له 28 وڵات‌دا له سه‌رجه‌م وڵاتانى یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى 751 نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌ماندا و وڵاتی ئه‌لمانیاش مافی ههَلبژاردنی 96 نوێنه‌ری هه‌یه له ناو یه‌کێتی ئه‌وروپادا .
خالید على
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.