لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، سهبارهت به چەند رۆژێک لەمەوپێش ئاگر له گهنم و جۆی جوتیاران له ناوچه كوردستانیهكانی دهرهوهی ئیداری ههرێم بهردهدرێت و سهدان دۆنم زهوی دهسوتێندرێت، راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه ئهمه دهقهكهیهتی:
دوای ئەوەی هێرشێکی نەخشە بۆ داڕێژراو بۆ سەر کێڵگە کشتوکاڵییەکانی خانەقین و دوبز و گوندەکانی سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای کەرکووک ئەنجامدرا، لیژنەکەمان لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان بەزوویی هاتینە سەر خەت و لێکۆڵینەوەمان لەم هەنگاوە مەترسیدارە کرد وە بە هیمەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆك بارزانی کە هەر زوو بە دەنگیانەوە هات وە بەدانیشتنی لیژنەکەمان لەگەڵ جوتیارانی ئەو گوندانە و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتمان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان توانرا ڕێگە لەو پلانە بگیرێت و بەفەرمانێک ئێستا ڕێگە دەدرێت ئەو جوتیارانە کاری دروێنەی خۆیان بکەن.
ئێمە وەک چۆن سەرەتا بەڵێنمان پێدان تەواوی هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ کە ئەم کێشەیە بەزوویی چارەسەر بکەین بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدەین بەزوویی لەڕێگەی یاساوە مافەکانیان بپارێزرێن ...
لێرەشەوە سوپاسی فراکسێۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی بغداد دەکەین کەهاوکاری باشمان بوون بەدەم داوای لیژنەکەمانەوە هاتن.
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان
23ی ئایاری ساڵی 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.