Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 07:40

ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا پڕۆژه‌ یاسای ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی کۆنگرێسی بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر ئێران ره‌تکرده‌وه‌

به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ رەتکرایەوە
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا پڕۆژه‌ یاسای ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی كۆنگرێسی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران ره‌تكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

کۆمیتەی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سیناتی ئەمریکا پڕۆژه‌یاسای پێشنیار كراوی دیموكراته‌كانی بۆ "پێویستبوونی ڕێگەپێدانی کونگرە" بۆ هێرشکردنە سەر ئێران رەتکردەوە. 

کریس مورفی، سيناتۆری ديموکرات و ئەندامی ئەم کۆمیتەيه، لە تویتێکدا نووسی: ئەم پێشنیارە، بە 13 دەنگی نه‌خێری كۆمارییه‌كان لەبەرانبەر 9 ده‌نگی به‌ڵێی دیموكراته‌كان و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ رەتکرایەوە. 

مورفی هەروەها گوتی: جیا لە سيناتۆری کۆماریخواز ڕێند پاول، سه‌رجه‌م‌ سیناتۆره‌ کۆماریخوازانی دیکەی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی سینات دەنگی نه‌خێریان به‌‌ پڕۆژه‌كه‌دا. 

بەپێی ئەم پڕۆژه‌یه‌، حكوومه‌تی ئەمریکا به‌بێ ڕێگەپێدانی کۆنگرێس بۆی نه‌بوو، سەرچاوە داراییه‌كان بۆ جه‌نگی دژ به‌ ئێران به‌كاربێنێت. 

سيناتۆرە ديموکراتەکان؛ کریس مورفی، تام ئوداڵ، ئه‌لیزابێت وارن و ڕیچارد دوربین لەگەڵ ڕێند پاوڵ، سێناتۆری کۆماریخواز، پاڵپشتییان لەم گەڵاڵە دەکرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.