هه‌نجیری وشككراوه یه‌كێكه له خۆشترین میوه‌كان، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئاره‌زووی هه‌نجیری وشك ده‌كه‌ن نه‌ك ته‌ڕ، هه‌ربۆیه هه‌نجیری وشك خواردنێكی به‌تام و چێژه، هاوكات چه‌ندین سوودی بۆ جه‌سته هه‌یه.
هه‌نجیری وشك به‌یه‌كێك له خۆراكه به‌سووده‌كان هه‌ژمارده‌كرێت بۆ جه‌ست، وه له پێكهاته‌كانیدا (كالیسۆم، ئاسن، سۆدیۆم، مه‌نگه‌نیز، فسفۆڕ، ڤیتامینه‌كانی جی و ئه‌ی و بی1 و بی2 و بی 3 و بی 6 و كه‌ی) تێدایه، له هه‌نجیری ته‌ڕدا له ( 20 - 30%) شه‌كری تیدایه‌و لهههنجیری وشكدا له (0 – 1%) ی تێدایه.
سووده‌كانی هه‌نجیری وشككراوه:
1. به‌سووده بۆ گورچیله‌كان و میزه‌ڵدان و ڕێڕه‌وی میز.
2. میزهێنه‌ره‌و جه‌سته له ماده ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه.
3. چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سنگ ده‌كات و پله‌ی گه‌رمی جه‌سته ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها هاوكارێكی باشه بۆ به‌رگری جه‌سته له نه‌خۆشییه‌كان.
4. چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی دڵ ده‌كات و ترپه‌ی دڵ ڕێك ده‌خات.
5. چاره‌سه‌ری كۆكه‌و به‌ڵغه‌م ده‌كات.
6. ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كه‌م ده‌كاته‌وه.
7. جگه‌ر چاڵاك ده‌كات.
8. بۆ ئه‌وانه‌ی مایه‌سیرییان هه‌یه به‌سووده.
9. پارێزگاری له ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات و هاوكارێكی باشییه‌تی بۆ هێشتنه‌وه‌ی ته‌ندروستییه‌كی باش.
10. فشاری خوێن ڕێك ده‌خات.
11. یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ ڕێگری له شێرپه‌نجه‌ی پێست و پرۆستات و مه‌مك.
12. چه‌وری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
13. ڕێگری ده‌كات له هه‌ستی زوو برسیبوون.
14. بۆ ئه‌و ژنانه به‌سووده كه سووڕی مانگانه‌یان نامێنێت به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه.
15. سوودی بۆ ڕوخسار هه‌یه‌و جوان و گه‌شاوه‌ی ده‌كات.
16. سوودی بۆ قژ هه‌یه‌و پارێزگاری له درێژی و هه‌ڵوه‌رینی ده‌كات.
17. زیانه‌كانی هه‌نجیری وشكهوهكراو:
بێگومان هه‌ر خۆراكێك كه باس ده‌كرێت مه‌رج نییه ئه‌و سوودانه‌ی كه هه‌یه‌تی بۆ هه‌مووان وه‌ك یه‌ك بێت، به‌ڵكو به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی بوونی نه‌خۆشی ناتوانن سوود له به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی وه‌ربگرن و به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت خۆیانی لێ بپارێزن.
هه‌نجیری وشكراوه كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ نه‌خۆشانی گورچیله، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بڕێكی زۆر ماده‌ی پۆتاسیۆمی تێدایه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی به‌رز كردنه‌وه‌ی شه‌كر له خوێندا، هه‌ر بۆیه ئه‌وانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه نابێت بێ ڕاوێژكردن به پزیشكی پسپۆڕی خۆیان بیخۆن، هاوكات ئه‌وانه‌ی كه ئاره‌زووی دابه‌زاندنی كێشیان ده‌كه‌ن نابێت زۆر بخۆن، چونكه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ریان و قه‌ڵه‌ویان ده‌كات..
سه‌رچاوه/ دكتۆری ئۆنلاین
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.